5
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٤ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، عه‌لی محه‌ممه‌دی، كرێكاری زه‌حمه‌تكێش و قاره‌مانی وه‌رزشی تێكواندۆی خه‌ڵكی ئیلام، له كاتی كاركردن دا به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی پاشماوه‌كانی شه‌ڕی ئێران و عێراق گیانی به‌خت كرد.
به‌پێی ڕاپۆرتی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، عه‌لی محه‌ممه‌دی له كارگه‌یه‌كی كۆكردنه‌وه‌ی پاشماوه ئاسنیه‌كان كاری كردووه كه پاشماوه‌یه‌كی شه‌ڕی ئێران و عێراق پیای دا ته‌قیوه‌ته‌وه و ده‌ستبه‌جێ گیانی له ده‌ست داوه.