11
له دوایین ساته‌كانی ساڵی ١٤٠٣، كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی بانه به ناوی سینا ڕۆسته‌مپوور به ته‌قه‌ی سه‌ركوتگه‌رانی كۆماری ئیسلامی گیانی به‌خت كرد.
به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، ڕۆژی پێنجشه‌ممه هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم له سنووری سووركێوی بانه كۆمه‌ڵێك كۆڵبه‌ریان داوه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژی گوله و له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه‌دا، كۆڵبه‌رێكی خێزاندار و باوكی منداڵێك به ناوی سینا ڕۆسته‌مپوور گیانی به‌خت كردووه.