73
ڕۆژی سێشه‌ممه ١٦ی گه‌لاوێژ، موعه‌لیمێكی دڵسۆزی خه‌ڵكی شارۆچكه‌ی نلاسی سه‌ر به شارستانی سه‌رده‌شت به ناوی “دڵشاد ئهبووبهكرزاده”، له كاتی ڕزگاركردنی یه‌كێك له قوتابیه‌كانی له چۆمی زێ گیانی به‌خت كرد.
به‌پێی زانیارییه‌كان، منداڵانی قوتابخانه‌یه‌كی شارۆچكه‌ی نلاس بۆ گه‌شت كردن چوونه‌ته ده‌ورووبه‌ری چۆمی زێ و یه‌كێك له منداڵه‌كان كه‌وتووه‌ته نێو ئاوه‌كه. كاتێك مامۆستای قوتابخانه‌كه ئه‌و دیمه‌نه ده‌بێنێت خۆی فڕێ ده‌داته نێو چۆمهكه و قوتابیه‌كه‌ی ڕزگار ده‌كات، به‌ڵام به‌داخه‌وه خۆی نوقمی ئاو ده‌بێت و گیانی له‌ده‌ست ده‌دات.