111
ڕۆژی هه‌ینی ٢٠ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٢، له هێرشێكی گرووپە چەکدارەکانی سەر بە حکومەتی دیمەشق و نزیک لە ئێران بۆ سەر هێزەکانی سووریای دیموکراتیك لە دهیرەزوور، پێنج ئەندامی ئەو هێزە کوردییە گیانیان له‌ده‌ستدا.
به‌وته‌ی به‌رپرسانی هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك، چەکدارەکانی سه‌ر به كۆماری ئیسلامی لە ناوچەکانی ڕۆژئاوای فوراتەوە كه له ژێر ده‌سه‌ڵاتی هێزه‌كانی حكومه‌تی دیمه‌شقه، دزەیان کردۆته نێو بنكه‌یه‌كی هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك له شارۆچکەی شه‌عفه و پێكدادان هاتۆته ئاراوه. له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه‌دا پێنج ئه‌ندامی هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك گیانیان به‌ختكردووه و ئه‌ندامێكیان بێسه‌روشوێنه.