گیانبه‌ختكردنی پێنج هاووڵاتی باشووری كوردستان له‌ هێرشی ئاسمانی توركیا

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٨ی ڕێبه‌ندان، دوو ژن و پیاوی هاوژین له‌ ئاكرێ و سێ كه‌سی مه‌ده‌نی له‌ ڕانیه‌ له‌ هێرشی فڕۆكه‌ی جه‌نگی توركیا گیانیان به‌خت كرد.

به‌پێی زانیارییه‌كان، یه‌كه‌م هێرش له‌ گوندیشه‌هێسه‌ر به‌ ناوچه‌ی دینارته‌ی سه‌ر به‌ قه‌زای ئاكرێ ئه‌نجام دراوه‌ و فڕۆكه‌ی جه‌نگی توركیا خانووی دوو هاوژینی ئاژه‌ڵداری كردووه‌ته‌ ئامانج و هه‌ر دووكیان گیانیان به‌خت كردووه‌. هێرشی دووهه‌م له‌ ڕانییه‌ ڕووی داوه‌ و فڕۆكه‌ی توركیا ئۆتۆمبێلێكی كردووه‌ته‌ ئامانج و له‌ ئاكامی ئه‌و هێرشه‌‌دا سێ كه‌س گیانیان به‌خت كردووه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net