ئه‌حمه‌دڕه‌زا حائێری چالاكی مه‌ده‌نی به‌ندكراو له زیندانی قزلحه‌ساری كه‌ره‌ج له نامه‌یه‌ك دا ڕایگه‌یاندووه كه شارومه‌ندێكی ئه‌فغانستانی به ناوی نه‌بی به‌یاتی به هۆی بێبه‌شكران له درهمان و به شێوه‌ی گوماناوی گیانی له‌ده‌ست داوه.
به پێی زانیارییه‌كان، نه‌بی به‌یاتی هاوڕێ له‌گه‌ڵ سێ به‌ندكراوی دیكه له ئاست هه‌ڵسووكه‌وتی وه‌حشیانه‌ی به‌رپرسانی زیندان و بێڕێزی مه‌ئموورانی قزلحه‌سار ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕیوه، به‌ڵام مه‌ئموورانی زیندان هێرشیان كردووه‌ته سه‌ریان و ناوبراویان سه‌ره‌تا بۆ به‌ندی تاكه‌كه‌سی و دواجار بۆ به‌ندێكی قه‌ره‌باڵغ گواستووه‌ته‌وه. نه‌بی به‌یاتی دژ به هه‌ڵسووكه‌وتی مه‌ئموورانی زیندان مانی له خواردن گرتووه، به‌ڵام له ده‌ستڕاگه‌یشتن به ده‌رمان بێبه‌ش و به شێوه‌ی گوماناوی گیانی له‌ده‌ست داوه