گیانبه‌ختكردن و برینداربوونی ١١ شه‌ڕڤانی ی.پ.گ له‌ قامیشلوو و حه‌له‌ب

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١١ی به‌فرانباری ١٤٠٣، شه‌رڤانێكی ئاسایشی نێوخۆی قامیشلوو و سێ شه‌ڕڤان له‌ گه‌ڕه‌كی ئه‌شره‌فیه‌ی حه‌له‌ب، له‌ هێرشی تیرۆریستان گیانیان به‌خت كرد و ٧ شه‌ڕڤانی دیكه‌ بریندار بوون.

هاوكات له‌گه‌ڵ تۆپبارانی گونده‌كانی ده‌ورووبه‌ری كۆبانی و منبج له‌لایه‌ن ئه‌رته‌شی توركیاوه‌، چه‌كدارانی داعش له‌ شاری قامیشلوو هێرشیان كردووه‌ته‌ سه‌ر بازگه‌یه‌كی ئاسایشی نێوخۆ له‌ قامیشلوو و شه‌ڕڤانێكیان شه‌هید كردووه‌. له‌ گه‌ڕه‌كه‌ی ئه‌شه‌رفیه‌ی حه‌له‌ب، تیرۆریستانی سه‌ر به‌ ده‌وڵه‌تی توركیا هێرشیان كرده‌ بازگه‌یه‌كی پشكنینی شه‌ڕڤانان و له‌ ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه‌دا، سێ شه‌ڕڤان گیانیان به‌خت كرد و حه‌وت كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net