6
له ئه‌نجامی سێ ڕووداوی كار له شاره‌كانی ئیسفه‌هان، به‌نده‌ر ده‌یر و ڕۆبات كه‌ریم، پێنج كرێكار گیانیان به‌خت كرد و سێ كرێكار ژاراوی و بریندار بوون.
به‌یانی چوارشه‌ممه، ته‌قینه‌وه له كه‌شتییه‌كی هه‌ڵگری مێتانۆل له به‌نده‌ر ده‌یر ڕوویدا و به‌وهۆیه‌وه سێ كرێكار گیانیان له‌ده‌ستدا و دوو كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. له شاری ئیسفه‌هان، ئه‌ندازیارێكی ژن له كاتی چاودێری بینایه‌كی نیوه‌كاره، به‌هۆی به‌ربوونه‌وه بۆ نێو چاڵی ئاسانسۆڕ گیانی به‌خت كردووه و له شاری ڕۆبات كه‌ریم، دوو كرێكاری كه‌ندنی كارێز تووشی گازگرتوویی بوون و له ئه‌نجامی ئه‌و ڕووداوه‌دا، كرێكارێك گیانی له‌ده‌ست داوه و كرێكارێكی دیكه ژاراوی و ڕه‌وانه‌ی ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كان كراوه.