6
ڕۆژی شه‌ممه ٦ی گوڵان، له دوو ڕووداوی ته‌قینه‌وه له به‌نده‌ر ڕه‌جایی و پۆمپ به‌نزینێكی جادی بۆكان بۆ سه‌قز دوو كرێكار گیانیان له‌ده‌ست دا و سێ كرێكاری دیكه بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كۆگای سووته‌مه‌نی مووشه‌كی سپای پاسداران له به‌نده‌ر ڕه‌جایی پارێزگای هۆرمۆزگان ته‌قیوه‌ته‌وه و له ئه‌نجامی ئه‌و ڕووداوه‌دا، ده‌یان كه‌س كوژرا و بریندار بوون. دوو كه‌س له كوژراوه‌كان كرێكار و خه‌ڵكی ئیلامن و ناسناویان بریتیه له: ئه‌یووب هه‌واسی و جه‌بار ده‌رویشی. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، پۆمپ بهنزێك له جاده‌ی بۆكان بۆ سه‌قز به هۆكارێكی نادیار ته‌قیوه‌ته‌وه و له ئه‌نجامی ئه‌و ڕووداوه‌ش دا، سێ كرێكار بریندار و ڕه‌وانه‌ی ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كان كراون.