17
ڕۆژی هه‌ینی ١١ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، به‌ندكراوێكی به‌لووچ به ناوی “دادلی مه‌زارزهی” له به‌ندیخانه‌ی “سه‌راوان“، به هۆی بێبه‌شكردن له ده‌رمان، گیانی له ده‌ستدا.
به پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، دادلی مه‌زارزهی به هۆی بێبه‌شكردن له ده‌رمان جه‌ڵته‌ی دڵ لێی داوه و ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ست داوه. به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، به‌رپرسانی زیندانی سه‌راوان، ڕۆژی هه‌ینی بنه‌ماڵه‌ی ناوبراویان بۆ وه‌رگرتنی ته‌رمی دادلی بانگهێشت كردووه. جێگای ئاماژه‌یه كه، دادلی مه‌زارزهی پێنج ساڵ له‌مه‌وبه‌ر به تۆمه‌تی بازه‌رگانی به مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ر و زیندانی كرابوو.