9
له ڕۆژانی ڕابردوودا، هاووڵاتییه‌كی به‌لووچ و خه‌ڵكی شارستانی خاش، به هۆی بێبه‌ش كرانی له ده‌رمان، له زیندانی ئیرانشه‌هر گیانی له ده‌ستدا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و هاووڵاتییه به ناوی “یوسف محه‌ممه‌د زهی” بۆ ماوه‌ی ٨ ساڵه له زیندانی ئیرانشه‌هر به تۆمه‌تی “په‌یوه‌ندیدار به مادده هۆشبه‌ره‌كان” ڕاگیراوه و له لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه حوكمی سێداره‌ی به‌سه‌ردا سه‌پێندرابوو. ناوبراو به هۆی ڕاگیرانی بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر له زیندانه‌كانی ڕژیم و پێنه‌دانی موره‌خه‌سی، تووشی نه‌خۆشی گورچیله ببوو و به هۆی بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی زیندان به دۆخی ته‌ندروستی به‌ندكراوان، گیانی له ده‌ستداوه.