3
ئیبراهیم ئه‌بوعه‌لی له ناڕازیانی بزووتنه‌وه‌ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ٩٨ له بێهبه‌هان، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٣١ی خاكه‌لێوه، به‌هۆی نه‌خۆشی گیانی له‌ده‌ستدا.
ئیبراهیم ئه‌بوعه‌لی به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام” و “تێكدانی ئه‌منیه‌تی وڵات” به پێنج ساڵ زیندان مه‌حكووم كرابوو، به‌ڵام به‌هۆی نه‌خۆشی ماوه‌ی به‌ندكرانه‌كه به شێوه‌ی ڕای كراوه له ده‌ره‌وه‌ی زیندان تێپه‌ڕ ده‌كرد. شایانی باسه كه حه‌فته‌ی ڕابردووش دوو به‌ندكراوی سیاسی دیكه‌ی ئه‌و شاره به ناوه‌كانی ئیبراهیم ئارامش و په‌یمان سه‌مه‌دی، له دوو ڕووداوی گوماناوی هاتووچۆدا گیانیان به‌خت كردبوو.