6
ڕۆژی شه‌ممه ٢٧ی گوڵان، به‌ندكراوێكی مه‌حكووم به ئێعدام له زیندانی ئێرانشار، به ناوی عه‌زیز كه‌بدانی، به‌هۆی بێبه‌شكران له ده‌رمان گیانی له‌ده‌ستدا.
عه‌زیزی كه‌بدانی خێزاندار و باوكی منداڵێكی كه‌م ئه‌ندام بووه كه سێ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ر و دواتر به ئێعدام مه‌حكووم كرابوو. نابراو ڕۆژی ٢٠ی گوڵان به‌هۆی له‌كاركه‌وتنی گورچیله‌كانی ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كرا، به‌ڵام پاش وه‌رگرتنی ئازارشكێن گه‌ڕێندرایه‌وه زیندان. ڕۆژی ڕابردوو ئه‌و به‌ندكراوه بۆ جارێكی دیكه دۆخی ته‌ندرووستی تێكچوو به‌ڵام به‌رپرسانی زیندان بایه‌خیان پێ نه‌دا و گیانی له‌ده‌ستدا.