ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٣٠ی ڕه‌شه‌ممه‌ی ١٤٠٣، به‌ندكراوێك له زیندانی عادڵ ئابادی شیراز به هۆی نه‌بوونی ئیمكاناتی پزشكی گیانی له ده‌ستدا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌م به‌ندكراوه به ناوی “كه‌ریم ڕیگی” ته‌مه‌ن ٥٥ ساڵ و خێزاندار،به تۆمه‌تی “په‌یوه‌ندیدار به مادده هۆشبه‌ره‌كان“، له ساڵی ١٤٠٠ی هه‌تاوییه‌وه به بێ حوكم له به‌ندیخانه‌ی “عادڵ ئاباد“ی شیراز به‌ندكرابوو و چاره‌نووسی نادیار بوو. ناوبراو له زینداندا به هۆی جه‌ڵته‌ی دڵه‌وه ڕه‌وانه‌ی بێهداری زیندان ده‌كرێت، به‌ڵام به هۆی نه‌بوونی ئیمكاناتی پزشكی گیانی له ده‌ست ئه‌دات. گیانله‌ده‌ستدانی ئه‌م به‌ندكراوه به‌لووچه دیسان ناكارامه‌یی سیسته‌می پزشكی له زیندان و گرنگ نەبوونی تەندرووستی زیندانیان بۆ به‌رپرسانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی پشتڕاست ده‌كاته‌وه.