گیانله‌ده‌ستدانی دایكێك و دوو كچه‌كه‌ی له‌ خۆراسانی ڕه‌زه‌وی

ماڵپه‌ڕی په‌یام

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ژنێك له‌ گوندی “گه‌پی” سه‌ر به‌ شارستانی ده‌ره‌گه‌ز، نه‌وتی به‌ سه‌ر خۆی و دوو كچ و كوڕه‌كه‌ی كردووه‌‌ و ئاگری له‌ جه‌سته‌یان به‌رداوه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كان، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٢ی خاكه‌لێوه‌، ژنێكی كوردی خه‌ڵكی گوندی گه‌پی سه‌ر به‌ شارستانی ده‌ره‌گه‌ز ئاگری له‌ خۆی و منداڵه‌كانی به‌ر داوه‌. له‌ ئاكامی ئه‌و ڕووداوه‌دا ژنه‌كه‌ و دوو كچه‌كه‌ی گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ و كوڕه‌كه‌ی به‌ برینداری ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ كراوه‌. به‌وته‌ی پۆلیسی ده‌ره‌گه‌ز، ئه‌و ژنه به‌ هۆكاری هه‌ژاری و كێشه‌ی خێزانی ئه‌و كاره‌ی كردووه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net