66
ڕۆژی دووشه‌ممه ١٨ی پووشپه‌ڕ، كرێكار و ده‌ستبه‌سه‌ركراوێكی شۆڕشی ژینا به ناوی “سمكۆ دوودكانلوو” ناسراو به “سمكۆ شكاك”، به‌هۆی ڕووداوی هاتووچۆ له مهاباد گیانی له‌ده‌ست دا.
“سمكۆ دوودكانلوو” له سه‌رده‌می شۆڕشی ژینا ده‌ستبه‌سه‌ر و زیندانی كرا. ئه‌و كرێكاره زه‌حمه‌تكێشه چه‌ند ڕۆژ له‌وه‌به‌ر به دانانی بارمته ئازاد كرا و بۆ دابینكردنی بژێوی ژیانی له كارگه‌یه‌كی ده‌ره‌وه‌ی شاری مهاباد كاری ده‌كرد. ڕۆژی ڕابردوو، سمكۆ پاش گه‌ڕانه‌وه له سه‌ركار له ڕێگای مهاباد تووشی ڕووداوی هاتووچۆ بوو و به‌داخه‌وه گیانی له‌ده‌ست دا.