13
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٥ی خه‌رمانان، دادستانی پارێزگای كرماشان باسی له مردنی گۆماناوی شارومه‌ندێكی دیكه له گرتووخانه‌ی پۆلیسی گێڵانغه‌رب كرد.
به پێی زانیارییه‌كان، شارومه‌ندێكی خه‌ڵكی گێڵانغه‌رب كه هێشتا ناسناوی ئاشكرا نه‌كراوه، له‌لایه‌ن پۆلیسی ئه‌و شاره‌وه به تۆمه‌تی كوشتنی به ئه‌نقه‌ست ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ گرتووخانه‌ی گوازراوه‌ته‌وه. ئه‌و به‌ندكراوه به شێوه‌یه‌كی گوماناوی له گرتووخانه‌ی پۆلیس دا گیانی له ده‌ست داوه و دادستانی ئه‌و شاره‌ش ڕایگه‌یاندووه كه ته‌رمی ئه‌و شارومه‌نده ئاسه‌واری ئه‌شكه‌نجه‌ی پێوه نه‌بووه به‌و بۆنه‌وه لێكۆڵینه‌وه‌ی له سه‌ر ئه‌و بابه‌ته ناكرێت.