3
به‌هۆی بارینی ڕێژنه‌ی باران له وڵایه‌تی تێگزاسی ئه‌مریكا ٢٤ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و له چه‌ند وڵاتی ئه‌مریكای لاتین به‌هۆی سه‌رما و به‌سته‌ڵه‌كه‌وه ١٥ كه‌س گیانیان به‌خت كردووه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، بارینی ڕێژنه‌ی باران و هاتنی لافاو له ئه‌یاله‌تی تێگزاسی ئه‌مریكا بووه‌ته هۆی گیانله‌ده‌ستدانی ٢٤ كه‌س و چاره‌نووسی ٢٠ كچی مێرمنداڵ نادیاره. هه‌روه‌ها شه‌پۆلێكی سه‌رما و به‌سته‌ڵه‌ك ڕووی له وڵاته‌كانی ئارژانتین، شیلی و ئۆرۆگهئه كردووه و به‌وهۆیه‌وه ١٥ كه‌س كه زۆربه‌یان كه‌سانی كارتۆنخه‌و بوون گیانیان به‌خت كردووه.