21
ڕۆژی هه‌ینی ١٦ی ڕێبه‌ندان، ته‌قینه‌وه له ئۆتوبووسی گواستنه‌وه‌ی كرێكاران له وڵاتی پاكستان ڕووی دا و به‌و هۆیه‌وه ده كرێكار گیانیان له‌ده‌ست دا.
به وته‌ی پۆلیسی پاكستان، به بۆمب هێرش كراوه‌ته سه‌ر ئۆتوبووسی كرێكاران له ئه‌یاله‌تی به‌لووچستان و له ئاكامی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌دا، ده كرێكار گیانیان به‌خت كردووه و چه‌ندین كه‌سی دیكه بریندار بوون كه باری ته‌ندرووستی به‌شێكیان ناجێگیره. شایانی باسه كه هێشتا هیچ گرووپێك به‌رپرسیاره‌تی ئه‌و هێرشه‌ی له ئه‌ستۆ نه‌گرتووه و ئه‌رته‌شی ئازادیخوازی به‌لووچستان ڕه‌دی كردووه كه هێرشه‌كه له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه ئه‌نجام درابێت.