11
له ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو كرێكار له شاره‌كانی ئه‌بهه‌ر و مه‌هاباد، به هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێی كار، تووشی ڕووداو بوون و گیانیان له ده‌ستدا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارێكی بیناسازی خه‌ڵكی شاری مه‌هاباد به ناوی “كاوه مورادی“، به هۆی كه‌وتنه خواره‌وه‌ی له به‌رزاییه‌وه گیانی له ده‌ستدا. هه‌روه‌ها كرێكارێكی دیكه‌ی خه‌ڵكی شاری “ئه‌بهه‌ر” سه‌ر به پارێزگای زه‌نجان، به هه‌مان شێواز و به هۆی بایه‌خ نه‌دانی به‌پرسانی ڕژیم به ئیمه‌نی شوێنی كاری كرێكاران به سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كرا، به‌ڵام به هۆی سه‌ختی برینه‌كانی گیانی له ده‌ستدا.