گیانله‌ده‌ستدانی دوو كرێكار له‌ شیراز و كه‌لات نادری

له‌ دوو ڕۆژی ڕابردوودا، دوو كرێكار له‌ شاره‌كانی شیراز و كه‌لات نادری به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كان، كرێكارێكی به‌لووچ به‌ ناوی عه‌بدۆلسه‌لام فولادی ته‌مه‌ن ٢٢ ساڵ، له‌ كاتی كاركردن له‌ سه‌ر بینایه‌كی نێوه‌كاره‌ له‌ شیراز، له‌ به‌رزایی به‌ربووه‌ته‌وه‌ خواره‌وه‌ و گیانی له‌ده‌ست داوه‌. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌، كرێكارێكی ئه‌ندازیاری خه‌ڵكی كه‌لات نادری به‌ ناوی حوجه‌ت فه‌لاحه‌تكار، له‌ كاتی كاركردن دا به‌هۆی به‌رقگرتوویی گیانی به‌خت كردووه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net