14
ڕۆژی هه‌ینی ١١ی ڕه‌زبه‌ر، به هۆی كه‌وتنه خواره‌وه‌ی كۆپتێری هلال ئه‌حمه‌ر له پارێزگای لوڕستان، دوو كه‌س گیانیان له ده‌ستدا و ٧ كه‌سی دیكه‌ش به سه‌ختی بریندار بوون.
به پێی دوایین هه‌واڵه‌كان، به هۆی دۆخی نائاسایی شاخه‌وانێك له چیای “ئهشتهرهنكوه“ی ئه‌و پارێزگایە، كۆپتێرێكی هلال ئه‌حمه‌ر كه ٩ كه‌سی تێدا بووە، ڕه‌وانه‌ی ئه‌و چیایه كراوه. به‌ڵام به‌هۆكارێكی نادیار كۆپتێره‌كه تووشی ڕووداو ده‌بێت و ده‌كه‌وێته خواره‌وه. به پێی دوایین زانیارییه‌كان، دوو كه‌س له فڕۆكه‌وانان گیانیان له ده‌ست ئه‌ده‌ن و ٧ كه‌سی دیكه‌ش به سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه ده‌كرێن. شایانی باسه دۆخی ته‌ندروستی چه‌ند كه‌س له برینداران له خراپیدایه و مه‌ترسی له ده‌ست دانی گیانیان له ئارادایه