1
له ڕۆژانی ڕابردوودا دوو برای خه‌ڵكی شارستانی میرجاوه‌سه‌ر بەپارێزگای سیستان و به‌لوچستان به ته‌مه‌نی ١٥ و ١٦ ساڵ، به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مینگیانیان له ده‌ستدا.
ئه‌و دوو برایە به ناوه‌كانی “مێهروڵڵا ئیجباری” و “شۆكروڵڵا ئیجباری“، به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مینی چێندراو له لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامیەوە له ناوچه سنوورییه‌كانی میرجاوه، ده‌ستبه‌جێ گیانیان له ده‌ستدا. شایانی باسه ساڵانه به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین له ناوچه سنوورییه‌كانی كوردستان و ئێران، كۆمه‌ڵێكی زۆر له هاووڵاتیان گیانیان له ده‌ست ئه‌ده‌ن یان به سه‌ختی بریندار ئه‌بن.