گیانله‌ده‌ستدانی دوو كۆڵبه‌ر له‌ سنووره‌كانی بانه و مه‌ریوان

ماڵپه‌ڕی په‌یام

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١١ی گه‌لاوێژ، دوو كۆڵبه‌ر به‌ ناوه‌كانی “ناسر عوسمانی” و “ئه‌سعه‌د ئه‌فره‌نجه” له‌ سنووره‌كانی بانه و مه‌ریوان به‌ هۆكاره‌كانی به‌ربوونه‌وه‌ له‌ به‌رزایی و ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌ نیزامییه‌كانی ڕژیم گیانیان له‌ده‌ست دا.

به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، ڕۆژی ڕابردوو، كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی شارۆچكه‌ی ڕه‌به‌تی سه‌ر به‌ شارستانی سه‌رده‌شت به‌ ناوی “ناسر عوسمانی”، له‌ كاتی كۆڵبه‌ری له‌ سنووری نیروانی بانه به‌هۆی به‌ربوونه‌وه‌ له‌ به‌رزایی گیانی له‌ده‌ست داوه‌. هه‌روه‌ها له‌ سنووری سیاناوی مه‌ریوان، كۆڵبه‌رێك به‌ ناوی “ئه‌سعه‌د ئه‌فره‌نجه” ته‌مه‌ن ٢٥ ساڵ، به‌ ده‌ستڕێژی گوله‌ی سه‌ركوتگه‌رانی كۆماری ئیسلامی گیانی به‌خت كردووه‌. شایانی باسه‌ كه‌ ئه‌و دوو كۆڵبه‌ر خێزاندار و باوكی دوو منداڵ بوون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net