ڕۆژی هه‌ینی ١١ی ڕه‌شه‌مه، ته‌رمی دوو منداڵی به‌لووچ به ناوه‌كانی “سه‌لمان دۆرزاده” ته‌مه‌ن ١٥ ساڵ و “سارا جه‌دگال” ته‌مه‌ن ١١ ساڵ له نێو لافاوی ناوچه‌ی ده‌شتیاری دا دۆزرایه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی حال وه‌ش، زیاتر له ٣٠٠ گوند له ناوچه‌ی ده‌شتیاری هێشتا له گه‌مارۆی لافاودان و ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری كۆماری ئیسلامی له جیاتی یارمه‌تیدانی خه‌ڵك گیرخواردوو، بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی كردووه. ڕۆژی ڕابردوو ته‌رمی منداڵێكی ته‌مه‌ن ١٥ ساڵ به ناوی “سه‌لمان دۆرزاده” له لافاوی چۆمی گه‌هور له ناوچه‌ی باهووكه‌لاتی شارستانی ده‌شتیاری دۆزراوه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها كچێكی ته‌مه‌ن ١١ ساڵ به ناوی “سارا جه‌دگال” له ئاكامی كه‌وتنی تیری چرای به‌رق، تووشی به‌رقگرتوویی بووه و گیانی له‌ده‌ست داوه. شایانی باسه كه ته‌رمی سووختبه‌رێكیش له ناوچه لافاو لێداروه‌كانی به‌لووچستان دۆزراوه‌ته‌وه به‌ڵام هێشتا ناسناوی ئاشكرا نه‌كراوه.