7
ڕۆژی شه‌ممه ١٢ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٤ی هه‌تاوی، ئۆتۆمبیلێكی سووختبه‌رێكی به‌لووچ له ناوچه‌ی كه‌هنوجی سیستان و به‌لوچستان، له لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه كراوه‌ته ئامانج و هاووڵاتییه‌ك گیانی له ده‌ستداوه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، به هۆی ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی یگانی ته‌كاوه‌ری ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له جادده‌ی “پوزه” سه‌ر به ناوچه‌ی كه‌هنوج بۆ سه‌ر ئۆتۆمبیلی سووختبه‌رێك، ئۆتۆمبیله‌كه هه‌ڵدێراوه و شۆفێره‌كه كه هێشتا ناسناوی ئاشكرا نه‌كراوه گیانی له ده‌ستداوه. جێگای ئاماژه‌یه پاش ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم و گیانله‌ده‌ستدانی ئه‌و هاووڵاتییه، ئه‌و هێزانه هیچ هه‌وڵێكیان به مه‌به‌ستی ڕزگار كردنی ئه‌و شارومه‌نده نه‌داوه و خێرا ئه‌و شوێنه‌یان به جێ هێشتووه.