3
به‌یانی هه‌ینی ١٠ی ڕه‌شه‌ممه‌ی ١٤٠٣، له ڕووداوێكی هاتووچووی نێوان دوو بار هه‌ڵگر و ئۆتۆمبیلێك، سێ ئه‌ندامی بنه‌ماڵه‌یه‌ك گیانیان له‌ده‌ستدا و منداڵێكیش به سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كرا.
به پێی هه‌واڵه‌كان، پاش ئه‌و ڕووداوه دڵته‌زێنه، دانیشتوانی شاری سیمینه و گوندی داشبه‌ند دژ به نابه‌رپرسیاری كۆماری ئیسلامی له ئاست دۆخی ڕێگه‌وبان و هه‌روه‌ها ئه‌منیه‌تی هاووڵاتیان جاده‌ی ڕێگای بۆكان بۆ میاندوئاویان داخست و خوازیاری ئاماده‌بوونی به‌رپرسان له شوێنی ڕووداوه‌كه و هه‌روه‌ها وڵامدانه‌وه سه‌باره‌ت به كه‌موكۆڕییه‌كان بوون.