گیانله‌ده‌ستدانی سێ ئه‌ندامی خێزانێك به‌هۆی گازگرتوویی له‌ بیجاڕ

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢٠ی به‌فرانبار، دایكێك و دوو منداڵه‌كه‌ی له‌ شاری بیجاڕ به‌هۆی گازگرتوویی گیانیان له‌ ده‌ست دا.

به‌ پێی زانیارییه‌كان، چوار ئه‌ندامی خێزانێكی خه‌ڵكی بیجاڕ به‌هۆی هه‌ڵمژینی گازی مۆنۆكسیدی كه‌ربۆن ژاراوی بوون و ته‌نیا باوكی بنه‌ماڵه‌كه‌ ڕزگاری بووه‌ و ئێستا له‌ نه‌خۆشخانه‌ به‌سته‌ری كراوه‌. له‌ ئه‌نجامی ئه‌و ڕووداوه‌دا، دایكێك و دوو منداڵه‌ بچووكه‌كه‌ی گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ و ڕێكخراوی فریاكه‌وتنی خێرای ئه‌و شاره‌ سه‌باره‌ت به‌ له‌به‌رچاوگرتنی ڕێنمایه‌كان له‌ وه‌رزی زستان دا هۆشداری به‌ خه‌ڵك داوه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net