2
به پێی ڕاپۆرته‌كان، سێ دیپلۆماتی وڵاتی قه‌ته‌ر و له به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌ی ئاشتی غه‌زه، به هۆی ڕوودانی ڕووداوی هاتوچۆ گیانیان له ده‌ستداوه.
به پێی ڕاگه‌یاندنی ناوه‌نده هه‌واڵنێرییه‌كانی میسر، ئه‌و دیپلۆماتانه كاتی ڕۆیشتنیان له قاهره‌وه بۆ ناوه‌ندی كۆبوونه‌وه‌كانی “شرم الشیخ“، له نزیكی ئه‌و شوێنه ئۆتۆمبیله‌كه‌یان تووشی ڕووداو بووه و ده‌ستبه‌جێ هه‌ر سێ كه‌سیان گیانیان له ده‌ستداوه. شایانی باسه وڵاتی قه‌ته‌ر یه‌كێك له ئه‌ندامانی سه‌ره‌كی پێكهێنانی ڕێكه‌وتننامه‌ی ئاگربه‌ست له غه‌زه و هه‌روه‌ها كۆبوونه‌وه‌كانی ئاشتی غه‌زه‌یه كه له مانگەکانی ڕابردوودا، له لایه‌ن ئیسرائیله‌وه چه‌ند شوێنێك له ئه‌و وڵاته به مه‌به‌ستی كوشتنی سه‌ركرده‌كانی حه‌ماس كرایه ئامانج.