90
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٣٠ی گوڵان، سێ كرێكاری شاغڵ له پڕۆژه‌یه‌كی چاكسازی ڕێگه‌وبان له شارستانی سه‌روستانی سه‌ر به پارێزگای فارس، به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار گیانیان له‌ده‌ست دا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و سێ كرێكاره له كاتی گه‌یاندنی یارمه‌تی به شۆفێری ئۆتۆمبێلێك بوون كه وه‌رگه‌ڕابوو، به‌ڵام له كاتی گواستنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلی قوربانیه‌كه خۆیان تووشی ڕووداوی هاتووچۆ بوون. له ئاكامی ئه‌و ڕووداوه‌دا، سێ كرێكار و شۆفێری نه‌یسانی یه‌ده‌ك كێش ده‌ستبه‌جێ گیانیان له‌ده‌ست داوه. ناسناوی ئه‌و سێ كرێكاره بریتیه له: “ناسر مه‌هده‌وی”، “سه‌یدئه‌حمه‌د حسێنی” و “حه‌مید ڕه‌زایی”. شایانی باسه كه كرێكارێكی دیكه به ناوی “مێهدی ئیسماعیلی” بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراوه.