ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٤ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٣، سێ كرێكار له شاره‌كانی به‌نده‌رعه‌باس، وه‌رامین و سمنان، به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار تووشی ڕووداو بوون و گیانیان له‌ده‌ست دا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارێكی ته‌مه‌ن ٥٠ ساڵی شاغڵ له پاڵاوگه‌ی به‌نده‌رعه‌باس به ناوی “حهمیدڕهزها ڕۆسته‌می” به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی گاز گیانی له‌ده‌ست داوه. له قه‌رچه‌كی وه‌رامین، كرێكارێكی شاغڵ له ئیداره‌ی ئاو و ئاوه‌ڕۆی وه‌رامین به ناوی “عه‌لی“، له كاتی كاركردن دا به‌هۆی به‌رق گرتوویی گیانی به‌خت كردووه. له لایه‌كی دیكه‌وه، كرێكارێكی بریندار له ڕووداوی سووتان به ئاسنی ته‌واو له كارخانه‌ی فولادی سۆرخه‌ی سمنان، پاش چه‌ند ڕۆژی به‌سته‌ری بوون گیانی له‌ده‌ست داوه. له‌و ڕووداوه‌دا كرێكارێك گیانی له‌ده‌ست دا و دوو كرێكار به‌سه‌ختی بریندار ببوون كه ڕۆژی چوارشه‌ممه یه‌كێك له برینداره‌كان به ناوی “عه‌باسعه‌لی ته‌هماسبی” گیانی به‌خت كردووه.