گیانله‌ده‌ستدانی سێ كرێكار له‌ شاره‌كانی سه‌ڵماس و ورمێ

ماڵپه‌ڕی په‌یام

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢٦ی جۆزه‌ردان، سێ كرێكار له‌ شاره‌كانی ورمێ و سه‌ڵماس به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی له‌ شوێنی كار گیانیان له‌ده‌ست دا.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، دوو كرێكاری خه‌ڵگی گوندی گوگردی سه‌ر به‌ ناوچه‌ی قۆتووری خۆی به‌ ناوه‌كانی “عێزه‌دین ئه‌مین پور” و “سه‌یاد بابالوویی” له‌ كاتی كه‌ندنی بێرێكی ئاو له‌ گوندی گوڵانی سه‌ر به‌ شاری سه‌ڵماس، تووشی گازگرتوویی بوون و گیانیان له‌ ده‌ست دا. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌، كرێكارێكی بیناسازی خه‌ڵكی ناوچه‌ی سۆما برادۆستی ورمێ به‌ ناوی “سه‌یدمه‌نسوور عه‌له‌وی” به‌هۆی به‌ربوونه‌وه‌ له‌ به‌رزایی گیانی له‌ده‌ست داوه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net