له ڕۆژانی ڕابردوودا، سێ كرێكار له شاره‌كانی ته‌ورێز، مه‌هاباد و زه‌نجان، به هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار و هه‌روه‌ها توندوتیژی خاوه‌ن كار، گیانیان له ده‌ستدا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارێكی بیناسازی له شاری ته‌ورێز، به هۆی تێكهه‌ڵچوونی له‌گه‌ڵ خاوه‌ن كاره‌كه‌ی، گیانی له‌ده‌ستدا. هاوكات كرێكارێكی دیكه‌ی بیناسازی له شاری مه‌هاباد، به هۆی كه‌وتنه خواره‌وه‌ی له به‌رزاییه‌وه گیانی له ده‌ستداوه و كرێكارێكی دیكه‌ی خه‌ڵكی شاری “ئه‌بهه‌ر” سه‌ر به پارێزگای زه‌نجانیش، به هه‌مان شێواز گیانی له ده‌ستداوه. شایانی باسه ساڵانه به هۆی بایه‌خ نه‌دانی ڕژیم و به‌رپرسانی به ژیان و ئیمه‌نی شوێنی كاری كرێكاران، ژماره‌یه‌كی زۆر له هاووڵاتییان گیانیان له ده‌ست ئه‌ده‌ن یان بریندار و كه‌م ئه‌ندام ئه‌بن.