له ڕۆژانی هه‌ینی و شه‌ممه، ١٨ و ١٩ی ڕه‌زبه‌ر، دوو كرێكاری خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له سلێمانی و هه‌روه‌ها كرێكارێكی دیكه له شاری مه‌ریوان گیانیان له ده‌ستدا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی هه‌ینی ١٨ی ڕه‌زبه‌ر، دوو كرێكاری خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان به ناوه‌كانی “شوكروڵا دوكشكانی” و “محه‌ممه‌د ئه‌سعه‌دی كیا“، به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی تانكه‌ری نه‌وت له نزیك شوێنی كاره‌كه‌یان گیانیان له ده‌ستداوه و خاوه‌نكاره‌كه‌یان له لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه. هه‌روه‌ها ڕۆژی ڕابردوو، كرێكارێكی بیناسازی به ناوی “نه‌به‌رد عه‌بدی” خه‌ڵكی گوندی “ژنێن” سه‌ر به شاری مه‌ریوان، كه ماوه‌ی یه‌ك مانگ پێش به هۆی كه‌وتنه خواره‌وه‌ی له به‌رزاییه‌وه له كۆمادا بوو، به هۆی خراپی دۆخی ته‌ندروستی گیانی له ده‌ستدا.