23
ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٤ی خه‌رمانان، سێ ئه‌ندامی خێزانێكی خه‌ڵكی پشده‌ر له هێرشی په‌هبادی توركیا بۆ سه‌ر ئۆتۆمبێله‌كیان له ناوچه‌ی خه‌ڵكانی سه‌ر به پارێزگای سلێمانی گیانیان له‌ده‌ست دا.
به پێی ڕاپۆرتی میدیاكانی باشووری كوردستان، ئۆتۆمبێلێك به سێ سه‌رنشینی مه‌ده‌نی كه هه‌ر سێ ئه‌ندامی خێزانێك بوون به ناوه‌كانی “موزه‌فه‌ر حسێن خدر”،”محه‌ممه‌د موزه‌فه‌ر حسێن” ته‌مه‌ن ١٥ ساڵ و “موبین موزه‌فه‌ر حسێن” ته‌مه‌ن ١٣ ساڵ، له‌لایه‌ن بههبادێكی توركیاوه كراوه‌ته ئامانج و هه‌ر سێ سه‌رنشینه‌كه گیانیان به‌خت كردووه.