5
ڕۆژی شه‌ممه ١٩ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٤ی هه‌تاوی، به هۆی پێكدادانی دوو كامێونی ترانزیت له جادده‌ی سنه بۆ مه‌ریوان، سێ هاووڵاتی به هۆی سه‌خت بوونی برینه‌كانیان گیانیان له ده‌ستدا.
به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتوون، پاش ڕوودانی ئه‌م كاره‌ساته، ئه‌و دوو كامیۆنه ئاگریان گرتووه و هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شاری كرماشان كە شۆفێری یه‌كێك له كامیۆنه‌كان بووه هاوكات له گه‌ڵ دوو هاووڵاتی دیكه‌ی خه‌ڵكی شاری سنه له ئاگره‌كه‌دا گیانیان له ده‌ستداوه. به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه كه زیاتر له ٢ كاتژمێر ئه‌و دوو كامیۆنه له ئاگره‌كه‌دا سووتاون، تیمه‌كانی فریاگوزاری خێرا ڕه‌وانه‌ی ئه‌و شوێنه نه‌كراون.