گیانله‌ده‌ستدانی سێ په‌نابه‌ری ئه‌فغانستانی له‌ كه‌نارئاوه‌كانی به‌لووچستان

ماڵپه‌ڕی په‌یام

 

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٨ی جۆزه‌ردان، ماسیگیره‌كانی به‌لووچستان سه‌رنشینه‌كانی به‌له‌مێكیان ڕزگار كرد كه‌ سێ كه‌سیان به‌هۆی تینوویه‌تی و برسی بوون گیانیان له‌ده‌ست دابوو.

به‌پێی ڕاپۆرتی حال وه‌ش، سه‌رنشیه‌كانی ئه‌و به‌له‌مه‌ هه‌موو خه‌ڵكی ئه‌فغانستان بوون و به‌ نیاز بوون خۆیان بگه‌یننه‌ وڵاتی عه‌مان. پاش له‌كاركه‌وتنی ماتۆڕی به‌له‌مه‌كه‌، سه‌رنشینه‌كانی بۆ ماوه‌ی سێ ڕووژ له‌سه‌ر ده‌ریا سه‌رگه‌ردان بوون و سێ كه‌سیان به‌هۆی برسیه‌تی و تینوویه‌تی گیانیان له‌ده‌ست داوه‌. پاش سێ ڕۆژ ماسیگیرانی به‌لووچ بیست كه‌س له‌ سه‌رنشینه‌كان ڕزگار ده‌كه‌ن و بۆ به‌نده‌ری چابه‌هار ده‌یانگوازنه‌وه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net