6
له ڕۆژانی ڕابردوودا، شارومه‌ندێكی خه‌ڵكی ورمێ به ناوی مێهران حه‌سه‌نزاده به‌هۆی هه‌ڵه‌ی پزیشكی له نه‌خۆشخانه‌ی خومه‌ینی گیانی له‌ده‌ست داوه.
مێهران حه‌سه‌نزاده خه‌ڵكی گوندی گرده‌وانی سه‌ر به ناوچه‌ی سیلوانای ورمێ بووه و كاتێك سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ی كردووه، به‌هۆی نه‌بوونی كادری بسپۆڕی ده‌رمان و هه‌ڵه‌ی پزیشكی گیانی له‌ده‌ست داوه. به وته‌ی چالاكانی مه‌ده‌نی ورمێ، ئه‌مه یه‌كه‌م جار نییه هاووڵاتیان به‌هۆی هه‌ڵه‌ی پزیشكی یان نه‌بوونی ئیمكاناتی پزیشكی گیان له‌ده‌ست ئه‌ده‌ن، به‌ڵام به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی بێهداشت و ناوه‌نده قه‌زاییه‌كانی كۆماری ئیسلامی به‌دواداچوونیان بۆ نه‌كردووه.