له ڕۆژانی ڕابردوودا، هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شاری تاران به ناوی “فه‌رهاد موقه‌ده‌م“، له ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له گرتووخانه‌ی ئاگاهی شاپووڕی تاران، گیانی له ده‌ستدا.
به پێی دوایین ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و هاووڵاتییه‌ی ته‌مه‌ن ٢٨ ساڵ و خه‌ڵكی ناوچه‌ی ساڵحیه‌ی شاری تاران، پاش ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئاگاهی ڕژیم، له گرتووخانه‌ی به‌دناوی ئاگاهی به ناوی “شاپووڕ“، ئه‌شكه‌نجه و ئازارێكی زۆری بینیوه و پاشان ڕه‌وانه‌ی زیندانی تاران كراوه. دواتر له زیندانی تاران، له لایه‌ن به‌رپرسانی ئه‌و زیندانه‌وه دیسان به سختی ئه‌شكه‌نجه دراوه و له ئه‌نجامدا كه‌وته‌سه كۆما و پاش چه‌ند ڕۆژ گیانی له ده‌ستداوه. شایانی باسه، گرتووخانه‌ی “شاپوڕ“ی تاران، یه‌كێك له به‌دناوترین گرتووخانه‌كانی ڕژیم له تارانه و تاكوو ئێستا به ده‌یان به‌ندكراو له ئه‌و شوێنه گیانیان له ده‌ستداوه یان تووشی نه‌خۆشی ده‌رونی بوون.