ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٩ی پووشپه‌ڕ، شۆفێرێكی بارهه‌ڵگری خه‌ڵكی سه‌رپولی زه‌هاو به ناوی جه‌عفه‌ر غوڵامی، به‌هۆی گه‌رمابردوویی له سنووری قه‌سری شیرین گیانی له‌ده‌ستدا.
به وته‌ی ئه‌نجومه‌نی سنفی كامیۆندارانی كرماشان، ڕۆژانه سه‌دان بارهه‌ڵگر له سنووری قه‌سری شیرین دا چاوه‌ڕێی ئاسانكاری گۆمرۆك بۆ ده‌ربازبوون له سنوورن، به‌ڵام به‌رپرسانی ڕژیم له گه‌رمای سه‌ختی هاوین دا هیچ ئیمكاناتێكی ڕیفاهی و شوێنی پشوودانیان بۆ شۆفێران دابین نه‌كردووه. ڕۆژی ڕابردوو جه‌عفه‌ر غوڵامی شۆفێری زه‌حمه‌تكێشی خه‌ڵكی سه‌رپولی زه‌هاو به‌هۆی گه‌رمابردوویی تووشی جه‌ڵته‌ی دڵ بووه به‌ڵام ته‌نانه‌ت یه‌ك ئامبۆڵانیش بۆ گواستنه‌وه‌ی ناوبراو له‌به‌رده‌ستدا نه‌بووه. ئه‌و كرێكاره زه‌حمه‌تكێشه بووه‌ته قوربانی ناكارامه‌یی و كه‌مته‌رخه‌می به‌رپرسانی ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری ئیسلامی و هاوكاره‌كانی هۆشداریان به ڕژیم داوه كه ئه‌گه‌ر ئیمكاناتی ڕیفاهیان بۆ دابین نه‌كه‌ن، به كۆمه‌ڵ مان ده‌گرن.