24
له ڕۆژانی ڕابردوودا، قوتابیه‌كی زیره‌كی خه‌ڵكی كرماشان به‌هۆی نه‌بوونی كاره‌با و به‌ربوونه‌وه‌ی له‌سه‌ر پله‌كان گیانی له‌ده‌ست داوه.
به پێی زانیارییه‌كان، قوتابیه‌كی قۆناغی كۆتایی له ده‌بیرستانی نازه‌نینی زه‌هرای كرماشان، به‌دوای ڕۆیشتنی كاره‌با و تاریكی ڕێڕه‌وه‌كانی قوتابخانه له پله‌كان كه‌وتووه‌ته خواره‌وه و به‌هۆی قورسی برینه‌كانی گیانی له‌ده‌ست داوه. جێگای ئاماژه‌یه كه ڕۆژی هه‌ینی مه‌راسمی پرسه و سه‌ره‌خۆشی ئه‌و قوتاتبیه به به‌شداری به‌رینی خه‌ڵك و وتنه‌وه‌ی دروشم دژ به كۆماری ئیسلامی له باخ فێرده‌وسی كرماشان به‌ڕێوه چووه.