ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٧ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٤ی هه‌تاوی، به هۆی پێكدادانی سرویسی قوتابیان به ئۆتۆمبیلێكی دیكه له شاری كرماشان، قوتابییه‌ك گیانی له ده‌ستدا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، له شه‌قامی سه‌رابیانی شارۆچكه‌ی كه‌یهانشه‌هری كرماشان ئه‌م رووداوه ڕووی داوه و سه‌ره‌ڕای گیانله‌ده‌ستدانی قوتابییه‌ك، چوار قوتابی دیكه‌ش بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، دۆخی ته‌ندروستی چوار برینداری دیكه‌ی ئه‌م ڕووداوه له خراپیدایه و ئه‌گه‌ری له ده‌ستدانی گیانیان له ئارادایه. شایانی باسه به هۆی بایه‌خ نه‌دانی ڕژیمی كۆماری ئیلامی به دۆخی سرویسی هاتوچۆی قوتابیان له ئێران، ساڵانه ژماره‌یه‌كی زۆر له سرویسی قوتابیان تووشی ڕووداو ده‌بن و به هۆیه‌وه به ده‌یان كه‌س گیانیان له ده‌ست ئه‌ده‌ن و به ده‌یان كه‌سی دیكه‌ش به سه‌ختی بریندار یان كه‌م ئه‌ندام ئه‌بن.