گیانله‌ده‌ستدانی كاسبكارێكی كورد به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢٩ی خه‌رمانان، كاسبكارێكی كوردی خه‌ڵكی شاری پیرانشار، له‌ سه‌ر ڕێگای گوندی زێوه‌ سه‌ر به‌ شاری پیرانشار، به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیمی كوماری ئیسلامی گیانی له‌ ده‌ستدا.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان ئه‌م هاووڵاتییه‌ به‌ ناسناویچیا ئه‌حمه‌د نژادته‌مه‌ن ٤٢ ساڵ و باوكی سێ منداڵ، پاش ده‌سڕێژی گولله‌ی هێزه‌كانی ڕژیم و گیانله‌ده‌ستدانی، ته‌رمه‌كه‌یان له‌ شوێنی ئه‌و جنایه‌ته‌دا به‌ جێ هێشتبوو. شایانی باسه‌ ئۆتۆمبیلی ئه‌م هاووڵاتییه‌ هیچ چه‌شنه‌ بار یا كه‌ره‌سته‌یه‌كی پێنه‌بووه‌ و به‌ بیانووی بوونی بار ته‌قه‌ی لێ كراوه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net