27
ڕۆژی سێشه‌ممه ١ی جۆزه‌ردان، كرێكارێكی بیناسازی خه‌ڵكی شاری ورمێ به ناوی “جه‌واد ئه‌حمه‌دی” له كاتی كاركردن له پڕۆژه‌یه‌كی بیناسازی له توركیا به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار گیانی له‌ده‌ست دا.
“جه‌واد ئه‌حمه‌دی” خه‌ڵكی گوندی مه‌مه‌كانی سه‌ر به ناوچه‌ی سۆما و برادۆستی ورمێیه و به‌هۆی هه‌ژاری بنه‌ماڵه‌كه‌ی ڕووی له بازاڕی كاری توركیا كردبوو. ناوبراو ڕۆژی سێشه‌ممه له‌كاتی كاركردن له‌سه‌ر بینایه‌ك له به‌رزایی به‌ربووه‌ته خواره‌وه و ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ست داوه.