23
كرێكارێكی دیكه كه له ڕووداوی ئاگر كه‌وتنه‌وه له كۆمپانیایێكی كرمان به گرانی بریندار ببوو، گیانی له ده‌ست دا و دۆخی ته‌ندروستی دوو كرێكاری دیكه‌ش خراپه.
به پێی دوایین زانیارییه‌كان، یه‌كێكی دیكه له كرێكارانی ڕووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه له كۆمپانیای“كه‌لات پیشگامان بسپار نوین” كرمان، كه له گه‌ل هه‌ندێك له كرێكارانی دیكه له ژێر چاودێری پزشكی دا بوو گیانی له ده‌ست دا.شایه‌نی باسه، جه‌سته‌ی كرێكارێكی دیكه‌ش به سووتاوی له ژێر داروپه‌رده‌ی كارگه‌كه‌دا دۆزرابووه‌وه و هه‌روه‌ها دۆخی ته‌ندروستی دوو كرێكاری دیكه‌ش له خراپی دایه. تا ئێستا له‌م ڕووداوه‌دا دوو كه‌س گیانیان له ده‌ست داوه و ١٢ كرێكاری دیكه به توندی بریندار بوونه.