
ڕۆژی ڕابردوو، كرێكارێكی شاغڵ له كانگه‌ی به‌ركه‌مڕه‌ی پابدانان له شارستانی “كوهبه‌نان” سه‌ر به پارێزگای كرمان، به هۆی بایه‌خ نه‌دانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به ئیمه‌نی شوێنی كاری كرێكاران گیانی له ده‌ستدا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی ئه‌و كانگه‌یه پاش ئه‌و ڕووداوه، دژ به بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی ڕژیم به ئیمه‌نی شوێنی كاری كرێكاران ده‌ستیان له كار كێشا و له به‌رده‌م ئه‌و كانگه‌یه كۆبوونه‌وه و خوازیاری ڕوونكردنه‌وه‌ی هۆكاری ئه‌و ڕووداوه، سزادانی تاوانباران و هه‌روه‌ها وڵامدانه‌وه‌ی به‌رپرسان بوون. شایانی باسه له ئێران ساڵانه به هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كاری كرێكاران و هه‌روه‌ها نه‌بوونی ئیمكاناتی پێویست، ٢ هه‌زار و ٤٢ كرێكار گیانیان له ده‌ست ئه‌ده‌ن و هه‌زاران كه‌سی دیكه‌ش بریندار یان كه‌م ئه‌ندام ئه‌بن.