94
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی سێشه‌ممه ٢١ی خاكه‌لێوه، كرێكارێكی خه‌ڵكی گوندی “سیف”ی سه‌ر به شاری مه‌ریوان به ناوی “هادی چووپانی” به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار، گیانی له‌ده‌ست دا.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، “هادی چووپانی” وه‌كوو كرێكار له سنووری باشماخی مه‌ریوان كاری كردووه و له‌لایه‌ن بارهه‌ڵگرێكه‌وه لی دراوه و ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ست داوه. جێگای ئاماژه‌یه كه ساڵانه سه‌دان كرێكاری ئێرانی به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار گیانیان له‌ده‌ست ئه‌ده‌ن یان خۆ كه‌م ئه‌دام و بریندار ده‌بن.