92
به‌یانی دووشه‌ممه ٢٧ی خاكه‌لێوه، كرێكارێكی ته‌مه‌ن ٧١ ساڵی خه‌ڵكی مهاباد له كاتی كۆكردنه‌وه‌ی گیای به‌هاری له به‌رزاییه‌كانی ئه‌و شاره، جه‌ڵته‌ی دڵ لی دا و گیانی له‌ده‌ست دا.
شایانی باسه كه هه‌ژاری سه‌پێندراوی كۆماری ئیسلامی به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگا وای كردووه كه به‌شێكی زۆر له كرێكاران بۆ دابینكردنی داهاتێكی ڕۆژانه، سه‌ردانی چیا و كوێستانه به‌رزه‌كانی كوردستان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی گیای به‌هاری كۆبكه‌نه‌وه و له بازاڕه‌كاندار بیفرۆشن. ئه‌و كرێكارانه، كارگه‌ری وه‌رزین و یه‌ك مانگی ئه‌وه‌ڵی به‌هار كاریان هه‌یه، به‌ڵام هیچ ئه‌منیه‌تی گیانی، بیمه و ئاسۆیه‌كی ڕوونیان نییه.