گیانله‌ده‌ستدانی كرێكارێك له‌ شاری سنه‌

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی هه‌ینی ١٧ی ڕه‌شه‌مه‌، كرێكارێكی شاغڵ له‌ كارخانه‌ی شیری سنه‌ به‌ ناوی هووشیار سه‌ڵواتی به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار گیانی له‌ده‌ست داوه‌.

به‌ وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، هووشیار سه‌ڵواتی له‌ كاتی كاركردن دا له‌ سه‌ر تانكه‌رێك به‌ربووه‌ته‌ خواره‌وه‌ و به‌سه‌ختی بریندار بووه‌. پاش گواستنه‌وه‌ی هووشیار بۆ نه‌خۆشخانه‌ی كه‌وسه‌ری سنه‌، ئه‌و كرێكاره‌ زه‌حمه‌تكێشه به‌هۆی قورسی برینه‌كانی گیانی له‌ده‌ست داوه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net