گیانله‌ده‌ستدانی كرێكارێك له‌ شاری ئیلام

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٨ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٤ی هه‌تاوی، كرێكارێكی بیناسازی خه‌ڵكی شاری ئیلام، به‌ هۆی كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌ی له‌ به‌رزاییه‌وه‌ گیانی له‌ ده‌ستدا.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان ئه‌م ڕووداوه‌ له‌ نزیكی بینای دادگوسته‌ری شارستانی ئیلام، به‌ هۆی بایه‌خ نه‌دانی خاوه‌ن كاره‌كه‌ی ڕووی داوه‌ و پاشان ته‌رمه‌كه‌ی ڕاده‌ستی بنه‌ماڵه‌كه‌ی كراوه‌. شایانی باسه‌ له‌ ساڵی ڕابردوودا، لانیكه‌م ٢ هه‌زار كرێكار كه‌ زۆربه‌یان كرێكاری بیناسازی بوون، به‌ هۆی  بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی ڕژیم به‌ ئیمه‌نی شوێنی كاری كرێكاران، گیانیان له‌ ده‌ستداوه و به‌ سه‌دان كه‌سی دیكه‌ش بریندار یان كه‌م ئه‌ندام بوون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net